وەزیری دەرەوەی ئێران خۆی گەیاندە هیندستان
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەل بەرپرسانی هیندستانی گەیشتە نیودێلهیی پێتەختی ئەم وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ؛ وەزیری دەرەوەی ئێران کە لە سەروی شاندێکەوە پاش تورکەمەنستان گەیشتۆتە هیندستان ، کە گەیشتە نیودێلهی، لە کۆڕی هەواڵنێراندا بە ئاماژە بەوەی کە تاران لە بواری جۆربەجۆردا پێوەندییەکی بەربڵاوی لەگەڵ نیودێلهی هەیە، جەختی کرد : ئێران بەردەوام، لەگەڵ هاوشان و هاوبەشە هیندستانییەکانی خۆی ڕاوێژ دەکات.
وەزیری دەرەوی ئێران سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری خۆی بۆ هیندستان وتیشی: نیودێلهی یەکێک لە هاوبەشە نزیکەکانی ئێرانە و ئێمە لەگەڵ هیندستان لە گۆڕەپانی جربەجۆردا پێوەندییەکی یەکجار بەربڵاومان هەیە.
دیدار لەگەڵ "سوشما سواراج" وەزیری دەرەوەی هیندستان لە بەرنامەکانی سەفەری "محەممەد جەواد زەریف" بۆ نیودێلهییە.
هەروەها لەم سەفەرەدا یازەدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی کارو باری کۆنسولیی دوو وڵات بەڕێوە دەچێ.
ڕادەی ئاڵ و وێری بازرگانیی نێوان ئێران و هیندستان لە ١٣.٦ ملیار دۆلار لە ساڵی ٩٦ گەیشتۆتە نزیکەی ١٧ ملیار دۆلار لە یەک ساڵی رابردوودا.