تەقینەوە لە کوەیتەی پاکستان چوار کوژراوی لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i362465-تەقینەوە_لە_کوەیتەی_پاکستان_چوار_کوژراوی_لێکەوتەوە
تەقینەوەی بۆمب لە شاری کوەیتەی ناوەندی ئەیالەتی بەلووچستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆاژوای پاکستان چوار کوژراوی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2019 10:06 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە کوەیتەی پاکستان چوار کوژراوی لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمب لە شاری کوەیتەی ناوەندی ئەیالەتی بەلووچستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆاژوای پاکستان چوار کوژراوی لێکەوتەوە.

هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە لە پۆلیسی کوەیتە ڕایگەیاند: ئەو تەقینەوەیە لە بەردەم مزگەوتی ناوچەی "سەتەلایت تاون"ی ئەم شاری ڕووی داوە.

لەو تەقینەوەیەدا ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس کەوتە بەر پەلامار کە کوژرانی چوار ئەفسەری پۆلیس و بریندار بوونی لانیکەم ١٠ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

مێدیاکانی پاکستان بە گێڕانەوە لە ژێدەرە نەخۆشخانەییەکانی شاری کوەیتە ڕایانگەیاندووە؛ ئەگەری زۆرە هەژماری قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە زیاتریش ببێت. تا ئێستا هیچ کەس و  یان گرووپێک بەرپرسایەتییە ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەوە سێهەم پەلاماری تیرۆریستی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پاکستان لە دەسپێکی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە.

پێشتر تەقینەوەیەک لە شاری لاهوور ڕوویدا و پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەن ڕۆژ لەمەوبەریش لە شاری بەندەریی گوادر ١٧ کوژرا و دەیان برینداری لێکەوتەوە.