ناڕەزایەتی چالاکانی فەرانسی بە بارلیدانی چەک لە ناو گەمیی سەعودی
لەنگەر خستنی گەمیەکی سەعودی لە بەندەری مارسەی فەرانسە بۆ بارلیدانی چەک ، لەگەڵ ناڕەزایەتی چالاکانی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ڕووبە ڕوو بووەوە.
لە حاڵێکدا کە وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی سێشەممە لە شەڕی یەمەن بەناوی " شەڕی پیس " ناوی برد ولە عەرەبستان وئیمارات داوای کرد کۆتایی بدەن بەم شەڕە ، لەنگەر خستنی گەمیەکی عەرەبستانی لە بەندەری مارسەی بۆ بارلیدانی چەک، ناڕەزایەتی هەمدیسانی چالاکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی فرانس ٣، گەمیەکی تیجاری بە ناوی " بەحری تەبوک" سەربە عەرەبستانی ڕۆژی سێشەممە بۆ بارلیدانی تەقەمەنی توپەکانی " هویترز "ی فەرانسی بەرەو جەدە، لەبەندەری مارسەی لەنگەری خست. گروپی مافی مرۆڤ بەناو " کردەوەی مەسیحیەکان بۆ لەناو بردنی ئەشکەنجە" ڕۆژی سێشەممە داواکاری دادەڤانی خۆی لەم بوارە هێنایە ئاراوە. کاربەدەستانی فەرانسی دەبیژن بابەتەکانی دەکاربردنی چەکی فروشراو بە توندی کۆنترۆڵ دەکرێ بەڵام گروپەکانی چالاکی مافی مرۆڤ ڕایان ئەمەیە ئەم چەکانە لەدژی کەسانی سیڤێل لە شەری یەمەن دەکار دەبردرین. ڕاپۆرتی مانگی ڕابردوو لە ماڵپەڕی " دیسکلوز " هەڵگری یادادشتی نهێنیانەی سوپای فەرانسە لەمەڕ ئەمە بوو کە چەکەمەنی فەرانسی لە شەڕی یەمەن کەڵکی لیی وەردەگیردرێت. ڕێکخراوی هەواڵگری ناوخۆی فەرانسە دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سێ هەواڵنێری ئەم ماڵپەڕە لێپرسینەوەی کرد. فەرانسە لە تەنیشت ئەمریکا وبەریتانیا وهاوپەیمانانی تری ئوروپایی کۆشکی سپی لە دابین کەرانی سەرەکی چەک بۆ هاوپەیمانی سەعودی - ئیماراتی لەدژی یەمەنن.