خۆپێشاندانی ئێلەک زەردەکان لە فەڕەنسە ، سیهەمین شەممەی بەدوای یەکدا
خۆپێشاندانی چالاکانی بزووتنەوەی دژی سەرمایەداریی ، توڕە لە سیاسەتەکانی حکومەتی فەڕەنسە ، پێیی نایە سیهەمین حەوتەی بە دوای یەکدا .
بەپێی راپۆرتی راشا تودەی ، ناڕازیان بە سیاسەتە ئابووریەکانی حکومەت لە فەڕەنسە ناسراو بە ئێلەک زەردەکان ، شاری موون پلیە لە باشووری ئەم وڵاتەیان وەک سەرەکی ترین ناوەندی ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ خۆپێشاندانی نیشتمانیی راگەیاند .
ئێستاکە سەدان کەس لە ناڕازیان لە شاری موون پلیە لە سەر شەقامەکانن . خۆپێشاندان لە گۆڕەپانی کۆمێدیی ئەم شارەوە دەسپێبووە .
لە نزکیی پاریس ، خۆپێشاندان ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی سەن دێنی دەوربەری ئەم شارە بەرەو لای بووبینی بە هیوای پەیوەستبوونی دەوربەری شارەکان بە کۆبوونەوەکانی ئێلەک زەردەکان پلانی داڕشتوە .
لە شارەکانی دیکەی فەڕەنسە لەوان بوردۆ ، نانت ، مارسێی ، لێون ، ستراسبۆرگ و لیلیش کۆبونەوەی ناڕازیانە پلانی بۆ کراوە .
بزاڤی ئێلەک زەردەکانی فەڕەنسە ، نێوەڕاستەکانی نوامبری 2018 بۆ ناڕەزایەتی بە سایستەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە پێکهات .