فەرمانی داخرانی گەورەترین ناوەندی ڕاگرتنی پەنابەران لە ئوروپا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i365242-فەرمانی_داخرانی_گەورەترین_ناوەندی_ڕاگرتنی_پەنابەران_لە_ئوروپا
وەزیری ناوخۆی ئیتالیا فەرمانی داخرانی گەورەترین ناوەندی پەنابەران لە ئوروپای دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 09, 2019 13:10 Asia/Tehran
  • فەرمانی داخرانی گەورەترین ناوەندی ڕاگرتنی پەنابەران لە ئوروپا

وەزیری ناوخۆی ئیتالیا فەرمانی داخرانی گەورەترین ناوەندی پەنابەران لە ئوروپای دەرکرد .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی تەلەفیزیونی  فڕانس 24  " ماتێئو سالوینی  " وەزیری  ناوخِۆی  ئیتالیا   ڕۆژی سێشەمە  فەرمانی داخرانی  گەورەترین  ناوەندی  ڕاگرتنی پەنابەران  لە ئوروپای دەرکرد .  ئەو ناوەندە  لە بەشی  " مینئو "  لە ناوچەی  سیسیل دایە .  سالوینی  بڕیارە  ئەمڕو  بڕواتە  ئەو ناوەندە و ئەوە  لە حاڵێکدایە  کە چالاکانی بەشی ڕاژەکاریی  کۆمەڵایەتی  بە توندی لەو  دۆخەی کە بەدی هاتووە نیگەرانن  . وڵاتانی ئوروپایی  لەوانە  ئیتالیا  سیاسەتگەلێکی   دژواریان  لە مانگەکانی  ئەم  دواییەدا  دژی  کۆچبەران  لە بەر گرتووە .