مەکرون : 14 وڵاتی ئوروپایی ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ دابەشکرانی پەناخواز
سەرۆک کۆماری فەڕانسا ڕایگەیاند 14 وڵاتی ئوروپایی ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەگەڵ دابەش کرانی پەناخوازانی سەرلێشێواو لەنێو دەریای مەدیتەرانە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمە ی ڕۆژنامەی " تاگس ئیشپیگل " ئیمانوئێل مەکرون سەرۆک کۆماری فەڕانسا لە کۆتایی دانیشتنی وەزیرانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەندامانی یەکێتیی ئورپا بە تەوەری پەنابەرانی سەرلەشێواو کە لە پاریسی پێتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو وتی : جگە لە ئاڵمان و فەڕانسا ،وڵاتانی پوڕتگاڵ لوکزامبورگ ؛فەنلاند؛ لیتوانی ؛ کروواسی و ئیرلەندیش سەبارەت بە بەشداری جیدی بۆ سەقامگرتنی پەنابەران ڕەزامەندیان دەربڕی . مەکرون وتیشی هەروەها شەش وڵاتی دیکەی ئوروپایی بە لاگری لەو گەڵاڵەیە ئامادەیی خۆیان بۆ قەبووڵکردنی ژومارێک لە پەنابەرانی سەرلەشێواو لە دەریای مەدیترانە ڕاگەیاند . ماتێئو سالوینی وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بە سەرەنج بە نەیاریەتی وڵاتەکەی سەبارەت بە سەقام دانی پەنابەرانی سەرلەشێواوی دەریای مەدیترانە خۆی بوارد لە ئامادە بوون لەو دانیشتنەدا . سالوینی کە بەناو بانگە بە سیاسەتی سەختی لە هەمبەر قەبووڵکردنی پەنابەران ڕۆژی دووشەمە وتی : ئیتالیا ئیدی نابێتە ئوردووگای پەنابەران بۆ بڕوکسل پاریس و بەرلین نابێت .