نیسان 19, 2025 14:21 Asia/Tehran
  • گروسی : دیپلوماسی لە گەڵ ئێران زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستە

 لە کاتێکدا کە خولی دووەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیتالیا دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم کاتە هەستیارەدا جەختی لە گرنگییەکی دیپلۆماسی کردەوە.

ڕافایل گرۆسی ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆبوومەوە. پێشوازی لە ڕۆڵی بنیاتنەر و کاریگەرانەی ئیتاڵیا دەکەم  بۆ  پشتیوانیکردنی لە ئاشتی؛ "بەتایبەت لە  کاتێکدا کە دیپلۆماسی لە هەموو کاتێک پێویستترە". وەزیری دەرەوەی ئیتالیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەید عەباس عەراقچی هاوتا ئێرانییەکەی لە ڕۆم کۆبووەوە و پشتیوانی لە پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا کرد. لەم دیدارەدا ئەنتۆنیۆ تایانی مێژووی دوور و درێژی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئیتالیا ی وەبیرهێنایەوە و گرنگیدانی ئیتالیا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی وەبیرهێنایەوە و جەختی لە سووربوونی وڵاتەکەی کرد بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا.

سەرپەیڤ