ئاب 21, 2019 12:49 Asia/Tehran
  • وال ستریت ژۆرنال: ترامپ لە شەڕی تیجاری لەگەڵ چیندا شکست دێنێ

رۆژنامەی وال ستریت ژورنال ڕایگەیاند: رەوتی تیجاریی دژواری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ چین هیچ دەسکەوتێکی بەرچاوی نەبووەو ڕوو لە شکستە.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە نووسی؛ حکومەتی دۆناڵد ترامپ لە شەڕی تیجاریی دژ بە چین هیچ دەسکەوتێکی نەبووەو تەنانەت ئەو سیاسەتە بەشێوەیەکی بەرچاو زیانی بەئابوری ئەمریکا گەیاندووە.

وال ستریت ژورنال ڕایگەیاند: بەهۆی سیاسەتی سەختگرانەی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ چین لەگەڵ گشت جیهاندا یەکپارچەتر و لەبەرامبەردا ئەمریکا تەریک خراوەتر بووە.

وال ستریت ژورنال لەدرێژەی بابەتەکەیدا نووسی: سیاسەتی ترامپ لەمەڕ زیادکردنی نرخنامەکانی هاوردە لە چین شک و گومان و قەتیس مانی بازاڕەکانی پەرەپێداوەو بێتوو ئەو شێوازە بەردەوام بکرێ، ئەمریکا لەشەڕی تیجاری لەگەڵ چیندا شکست دێنێ.

حکومەتی ئەمریکا سەرەتای مانگی ئاگۆستی ئەمساڵ نرخنامەیەکی تازەی دانا لەسەر بڕی٣٠٠ملیار دۆلار کاڵای هاوردەیی لە چین.

حکومەتی چینیش لەوەڵامی ئەو کردەی ئەمریکا، وێڕای کەم کردنی نرخی پارەی نیشتمانیی خۆی لەهەمبەر دۆلاردا رایگەیاند، کڕینی بەرووبووی کشت و کاڵی لە ویلایەتە  یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕادەگرێ.

بەپێی ئامارەکان، حیساباتی ترامپ لەمەڕ هەڵایساندنی شەڕی تیجاری لەگەڵ پیکەن ڕاست دەرنەچوو و هەناردەی چین بۆ ئەمریکا لە نیوەی یەکەمی٢٠١٩دا، بڕی١٤٤ملیارد و٥٠٠ملوێن دۆلار زیادی کردووە.

سەرپەیڤ