مێرکڵ: وتووێژەکانی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانەوە ، بنیاتنەر بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i367696-مێرکڵ_وتووێژەکانی_گروپی_حەوت_لە_بارەی_ئێرانەوە_بنیاتنەر_بوو
گەورە سەرۆکی ئاڵمان ، راوێژکاریەکانی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانی بە بنیاتنەر ناوبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 26, 2019 06:05 Asia/Tehran
  • مێرکڵ: وتووێژەکانی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانەوە ، بنیاتنەر بوو

گەورە سەرۆکی ئاڵمان ، راوێژکاریەکانی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانی بە بنیاتنەر ناوبرد .

بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی زی دی ئێف ی ئاڵمان ، ئانگلا مێرکڵ رۆژی یەکشەممە گوتی : گروپی حەوت هەر شێوازێک دەکار دێنێ بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشە لە گەڵ ئێران .

مێرکڵ ، ئامادەبون و وتووێژەکانی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە شوێنی بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی گروپی حەوتی  بە رووداوێکی  هاوتەریب لە  شوێنکێ هاوبەش وەسف کرد و گوتی: بانگێشتن لە زەریف بە دەسپێشخەریی گروپی حەوت نەبووە .

مێرکل لە هەمان کاتدا هەرچەشنە هەوڵێک بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران و بردنە پێشی دیپلۆماسی بە شتێکی ئەرێنی ناوبرد .

وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لەسەر بانگێشتنی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بۆ درێژەی راوێژکاریەکان لە بارەی دەسپێشخەریەکانی ئەم دواییانەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسە ، سەردانی  شاری بیارێتز لە باشووری فەڕەنسەی کرد شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی گروپی حەوت .

 وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری بیارێتز چاوی کەوت بە ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە و لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هەروەها نوێنەرانی ئاڵمان و بەریتانیا .

 سەرانی گروپی حەوت لە رۆژی شەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری بیارێتز کۆبوونەوە .

 بە پێی راگەیاندنی ئەندامانی گروی حەوت ، ئێران یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی رۆژی یەکەمی دانیشتنی سەرانی ئەم  گروپە بووە .