هەڵمەتی پۆلیسی فەڕەنسا بۆسەر پەناخوازان لە پاریس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i371439-هەڵمەتی_پۆلیسی_فەڕەنسا_بۆسەر_پەناخوازان_لە_پاریس
لە درێژەی کردەوەی سەختگرانەی نوێی پۆلیسی فەڕەنسا دژبە کۆچبەران و پەناخوازان ، هێزەکانی پۆلیس بەمەبەستی دەرکردنیان لە هەندێ لە ناوچەکانی پاریس هاتە مەیدان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2019 12:43 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی پۆلیسی فەڕەنسا بۆسەر پەناخوازان لە پاریس

لە درێژەی کردەوەی سەختگرانەی نوێی پۆلیسی فەڕەنسا دژبە کۆچبەران و پەناخوازان ، هێزەکانی پۆلیس بەمەبەستی دەرکردنیان لە هەندێ لە ناوچەکانی پاریس هاتە مەیدان .

هەواڵدەریی فەڕەنسە ئەمڕۆپێنجشەممە راپۆریدا : هەڵمەتی هێزە ئاسایشیەکان رۆژێک دوای راگێندرانی رێوشێونی نوێی حکومەتی فەڕەنسە لە بابەتی کۆچبەران ئەنجام بوو و تیایدا سەدان پناخواز لە دوو ئۆردوگا لە باکووری پاریس دوور خرانەوە . 

 نزیکەی 600 فەرمانبەری پۆلیس لە هەڵمەتی دەرکردنی پەناخوازان لە خێوەتە هەڵدراوەکان لەم دوو کەمپە ئامادە بوون . دەگووترێ نزیکەی 1200 پەناخواز لەم دوو کەمپەی باکووری پاریس دا ژیان دەبەنەسەر .

 زۆربەی پەناخوازەکان لە ئەفغانستان و ناچەی سەحرا ی ئەفریقان .

..................