درێژەی ناڕەزایەتیەکان بە هەموارکردنی سیستمی خانەنشینیی لە فەڕەنسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373383-درێژەی_ناڕەزایەتیەکان_بە_هەموارکردنی_سیستمی_خانەنشینیی_لە_فەڕەنسە
خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی بە چاکسازیەکانی حکومەتی فەڕەنسە لەسیستمی خنەنشینیی ئەم وڵاتە بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2019 03:47 Asia/Tehran
  • درێژەی ناڕەزایەتیەکان بە هەموارکردنی سیستمی خانەنشینیی لە فەڕەنسە

خۆپێشاندان بۆ ناڕەزایەتی بە چاکسازیەکانی حکومەتی فەڕەنسە لەسیستمی خنەنشینیی ئەم وڵاتە بەردەوامە.

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ناڕازیان رۆژی پێنجشەمە رۆژێک دوای لێداوانەکانی ئێدوار فیلیپ سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسە بۆ بەرگریی لە نێوەرۆکی چاکسازیەکانی سیستمی خانەنشینیی لەم وڵاتە ، لە گۆڕەپانی ناسیۆن تا ریپۆبلیکی پاریس دەستیان دایە رێپێوان .

 خۆپێشاندانی رۆژی رابردووی دانیشتوانی شاری نانت لە رۆژاوای فەڕەنسە تێکهەڵچوونیشی لە گەڵدابوو .

 هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران گازی فرمێسکهێنیان دەکارهێنا کە ئەم کارە بووە هۆی تێکهەڵچوون .

حکومەتی فەڕەنسە بەنیازە بۆ قەرەبووی کوتهێنانی بودجە هەندێ گۆڕانکاری لە سیستمی خانەنشینیدا بەدی بێنێ کە بریتیە لە زیاد کردنی ساڵانی کار و کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینان .