خۆپیشاندانی پزشکان و پارێزەرانی فەرەنسی دژ بە مەکرۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i376181-خۆپیشاندانی_پزشکان_و_پارێزەرانی_فەرەنسی_دژ_بە_مەکرۆن
پارێزەران و پزشکانی فەرەنسی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ چاکسازی لە یاسا و ڕێساکانی خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکانی پاریس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 04, 2020 06:34 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی پزشکان و پارێزەرانی فەرەنسی دژ بە مەکرۆن

پارێزەران و پزشکانی فەرەنسی بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بڕیارەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەمەڕ چاکسازی لە یاسا و ڕێساکانی خانەنشینی هاتنە سەر شەقامەکانی پاریس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس؛ پزشکان و پارێزەرانی فەرەنسیش چوونە ڕیزی ناڕازییان لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی "ئیمانۆئیل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و ڕۆژی دووشەممە لە پاریسی پێتەختی ئەم وڵاتە بەشێوەیەکی بەربڵاو دژ بە چاکسازیی لە مووچەی خانەنشینی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

دەوڵەتی فەرەنسا بەنیازە تەمەنی خانەنشینی  و وەرگرتنی مووچە و خاڵە تایبەتەکانی دیکەی ئەو تەمەنە بگەیەنێتە ٦٤ ساڵ.

چاکسازی لە یاسا و ڕیساکانی خانەنشینی فەرەنسا بەریارە لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ کرێکارانی لاو جێبەجێ بکرێ.

ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی بەربڵاو دژ بەو بڕیارەی دەوڵەتی فەرەنسا لە ٥ی دێسەمبەری ٢٠١٩ـەوە دەست پێ بووە و ئێستایش هەر درێژەی هەیە.