مانگرتنی پۆلیسی فەڕەنسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i376431-مانگرتنی_پۆلیسی_فەڕەنسە
هێزەکانی پۆلیسی تەکنیکی و زانستیی فەڕەنسە بۆ ناڕەزایەتی بە هەموارکردنی یاسای خانە نشینی دەستانی داوەتە مانگرتنێکی سەرسەختانە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2020 11:08 Asia/Tehran
  • مانگرتنی پۆلیسی فەڕەنسە

هێزەکانی پۆلیسی تەکنیکی و زانستیی فەڕەنسە بۆ ناڕەزایەتی بە هەموارکردنی یاسای خانە نشینی دەستانی داوەتە مانگرتنێکی سەرسەختانە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئەم هێزانە کە لە شەش حەوتە لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی هەموار کردنی  یاسای خانە نشینی  حکومەت مانیان گرتووە ، لە بەرامبەر هۆڵی ئۆپەرای پاریس دەستیان  دایە مانگرتن .

 ناڕازیان بەشێوەی دەسکرد خۆیان خوێناوی کردووە و بۆ چەندین کاژێر لەسەر عەرز راکشان .

 پۆلیسی تەکنیکی و زانستیی فەڕەنسە ئەرکی ئامادەبوون لە شوێنی روودانی تاوان و کۆکردنەوەی زانیاریی بەرایی ، شوێن پەنجە و دی ئێن ئەی بۆ لێکدانەوە لە تاقیگەی لە ئەستۆیە .