دانیشتنی سەرانی بزووتنەوەی بێلایەنەکان بە شێوەی ئینتەرنێتی دەستپێبوو
May 04, 2020 13:02 Asia/Tehran
دانیشتنی سایبێریی سەرانی وڵاتانی ئەندامی گروپی تەماسی بزووتنەوەی بێلایەنەکان دوانێوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە دەستپێبوو .
ئەم دانیشنە بە قسەکانی ئیلھام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان وەک سەرۆکی ھەژدەھەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بیلایەنەکان کرایەوە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتاردەرانی ئەم دانیشتنەیە .
نوێنەرانی 40 وڵات لەوان 19 سەرۆ کۆمار ، یەک جێگری سەرۆک کۆمار ، 6 سەرۆک وەزیر ، یەک جێگری سەرۆک وەزیر ، 8 وەزیری دەرەوە و یەک وەزیری نێوخۆ لەم دانیشتنە ئینتەرنێتیەدا بەشدارن .
ئەم کۆبوونەوە سایبێریە لەسەر بابەتی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێ .
سەرپەیڤ