کاردانەوەی فەڕەنسە بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i381014-کاردانەوەی_فەڕەنسە_بە_ھەوڵی_ئەمریکا_بۆ_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکان_دژی_ئێران
فەڕەنسە لە کاردانەوە بە گەف و ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ھەموو بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران ، لەسەر ھەڵوێستی خۆی لەمەڕ پێبەندبوون بە رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 16, 2020 12:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی فەڕەنسە بە ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان  دژی ئێران

فەڕەنسە لە کاردانەوە بە گەف و ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی ھەموو بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێران ، لەسەر ھەڵوێستی خۆی لەمەڕ پێبەندبوون بە رێککەوتنی ناڤۆکی جەختی کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە ، ئەگنس ڤێن درماڵ  وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە گوتی : ھەموو ئەنجامەکان بریتی لە مافەوانی و سیاسیی لە بارەی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە مانگی ئایاری 2018 دەردێنین .

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی فەڕەنسە پێشتر لە پرس کۆنفڕانسێکدا 29 ی نیسان گوتبووی : فەڕەنسە پێبەندی رێککەوتنی ڤیەن و بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجوومەنی ئاسایشە . 

ئەگنس ڤێن درماڵ وتیشی : ھەڵگیرانی قەدەغەی چەکەمەنی رێکخراوی نەتەوەکان لە ئوکتوبری 2020 کە لە بڕیارنامەی 2231 دا پیشبنی کراوە ، لە وانەیە دەرەنجامی بنەڕەتیی بۆ ئاسایش و سەقامی ناوچەکە ھەبێ .