کوژرانی چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە پاکستاندا
حوزهیران 19, 2020 13:55 Asia/Tehran
چوارکەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە باشووری پاکستاندا کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، ترۆمبیلێکی ھەڵگری ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ ھەینی لە شاری «گوتکی»ی ئیالەتی سێند لە باشووری پاکستان، کەوتە بەر ھێرشێکی تەقاندنەوەو لە ئەنجام دا دوو ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشت کەسێکی سڤیلیش گیانیان لە دەست دا.
ھەرلەم کاتەدا بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبایەک لە شاری «کەراچی» لە ئیالەتی سێندیش یەک کەس کوژراو شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە کەراچیی پاکستان ڕایانگەیاندووە، دۆخی بریندارەکان شپرزەیەو ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوان زۆرە.
ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.