ڕاگەیاندنی کۆتایی خەباتی چەکدارانە لە دژی حکومەتی تورکیا لە لایەن ئۆجەلانەوە
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەند کراوی پەکەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کۆتایی خەباتی چەکدارانەی حزبەکەی ڕاگەیاند .
لە ڕەوتی دۆسیەی ڕێککەوتنی ئەوجەلان وحکومەتی تورکیا، عەبدوڵڵا ئەوجەلان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەیامێکی ڤێدیۆیی ڕایگەیاند : خەباتی چەکدارانە لەگەڵ تورکیا کۆتایی پێهاتووە ودرێژەی حەرەکەتی چەکدارانە چەقبەستووییە ولەم ڤیدیۆیەدا کە لە نۆزدەی ژوئەن تۆمار کراوە وتی: ئەم چەکانە دەبێ بەشێوەی ئاشکرا دابنرین وئەم پەیامە بە کاربەدەستانی هاوپێوەند وهەموو خەڵک ڕابگەیندرێت هەتا شک وگۆمانە گشتییە لابراوەکان ودروستی وادەو بەڵێنی ئێمە پشت ڕاست بکرێتەوە وبەشەرت ومەرج کرانی چەکداماڵینی پەکەکە بۆئازادکرانی خۆی ڕەت کردەوە.
ناوبراو لە پەیامەکەی دا وتی: من بڕوام هەیە بە هێزودەسەڵاتی سیاسەت وئاشتی کۆمەڵایەتی ، نەچەک ، وئێوەش بانگهێشت ئەکەم بۆ بەدی هاتنی ئەم بنەمایە.
ئەوجەلان لەم پەیامەدا، لە پەرلەمانی تورکیا داوای کرد هەتا لێژنەیەکی فەرمی بۆ پیداچوونەوە وبەرەوپیشبردنی ڕەوتی ئاشتی دابمەزرینێت. ئەوجەلان وتی: تێپەڕێنی خۆبەخشانە لە قۆناخی خەباتی چەکدارانە بۆسیاسەتی دێموکراتیک ،دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ هەموو خەڵکی تورکیا .