مردنی دەیان بەساڵاچووی ئەمریکی لە بەر بەکارھێنانی دەرمانە پێشنیارکراوەکەی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384446-مردنی_دەیان_بەساڵاچووی_ئەمریکی_لە_بەر_بەکارھێنانی_دەرمانە_پێشنیارکراوەکەی_ترەمپ
دوابەدوای بەکارھێنرانی ڕێکە پێ نەدراوی دەرمانی «ھیدرۆکسی کلۆرۆکین» لە ناوەندێکی ڕاگرتنی بەساڵاچووان لە ئیالەتی پێسیلڤانیای ئەمریکا، دەیان بەساڵاچوو گیانیان لەدەست دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2020 10:47 Asia/Tehran
  • مردنی دەیان بەساڵاچووی ئەمریکی لە بەر بەکارھێنانی دەرمانە پێشنیارکراوەکەی ترەمپ

دوابەدوای بەکارھێنرانی ڕێکە پێ نەدراوی دەرمانی «ھیدرۆکسی کلۆرۆکین» لە ناوەندێکی ڕاگرتنی بەساڵاچووان لە ئیالەتی پێسیلڤانیای ئەمریکا، دەیان بەساڵاچوو گیانیان لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزنامەی دەیلی میل، ناوەندێکی ڕاگرتنی بەساڵاچووان لە ئیالەتی پێسیلڤانیای ئەمریکا، کە کارگێڕێک و ٧٣ بەساڵاچووی دانیشتووی شوێنەکە لە بەر توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، لە بەر بەکارھێنانی بەبێ مۆڵەتی دەوڵەتیی  دەرمانی «ھیدرۆکسی کلۆرۆکین» بۆ ٢٠٠ نەخۆش ، حوکمی لە سەر درا.

فەرمانگەی تەندروستیی  پێسیلڤانیا ڕایگەیاند کە ئەم ناوەندە لە مانگی ئاپریل بە وەرگرتنی ڕەزانامە لە نەخۆشەکان دەرمانی «ھیدرۆکسی کلۆرۆکین»ی وەک دەرمانی پێشگرتن بە کۆرۆنا بۆ ٢٠٥ کەس لەو ٤٣٥ دانیشتوووەی خۆی بەکار ھێناوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام خەڵک بۆ بەکار ھێنانی ئەم دەرمانە ڕادەسپێرێت و دەڵێت بۆ خۆشی بەکاری دێنێ.