جان کەری: وەجمەندیی ئەمریکا لە دنیادا زەبری وێکەوتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385322-جان_کەری_وەجمەندیی_ئەمریکا_لە_دنیادا_زەبری_وێکەوتووە
وەزیری پێشوتری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئاستی ھەموو دنیادا زەبری لە وەجمەندیی ئەمریکا وەشاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 18, 2020 21:31 Asia/Tehran
  • جان کەری: وەجمەندیی ئەمریکا لە دنیادا زەبری وێکەوتووە

وەزیری پێشوتری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئاستی ھەموو دنیادا زەبری لە وەجمەندیی ئەمریکا وەشاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «جان کەری» ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکی ئۆنلاین لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند: ئەوەی وا «دۆناڵد ترەمپ» بە میرات وەری گرت ئابوورییەکی ڕوو لە گەشە و دنیایەک ڕێز بوو کەچی ھەموو ئەوانەی لەگەڵ دنیایەکی ئاڵۆزو بە واتای ڕاستەقینە شڵەژاودا گۆڕییەوە.

وەزیری پێشووتری ئەمریکا وتیشی: نەبوونی سەرکردایەتییەک لە لایەن کۆشکی سپییەوە بووەتە ھۆی دروست بوونی ناکۆکی لەنێو گەلی ئەمریکادا.

«جان کەری» لەو نەیارە توندانەی دەوڵەتی «ترەمپ»ە. ترەمپ ھەشتەمی مای ٢٠١٨ لەو ڕێککەوتنە ناڤۆکییەی بەرجام کە «کەری» لە دانوستانەکەی دا ڕۆڵی ھەبوو، کشایەوە