سەرکوتکرانی ناڕەزایانی ئەمریکی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386494-سەرکوتکرانی_ناڕەزایانی_ئەمریکی_لە_ویلایەتی_پێنسیلڤانیا
ھێزەکانی ئاسایشتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزایانی دژی ڕەگەزپەرستیی پۆلیس لە شاری «لەنگستێر» لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 15, 2020 09:35 Asia/Tehran
  • سەرکوتکرانی ناڕەزایانی ئەمریکی لە  ویلایەتی پێنسیلڤانیا

ھێزەکانی ئاسایشتی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ھێرشیان کردە سەر گردبوونەوەی ناڕەزایانی دژی ڕەگەزپەرستیی پۆلیس لە شاری «لەنگستێر» لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەمریکا بۆ بەرنگار بوونەوەی ناڕازییان گازی فرمێسک ھێن و کەرەستەی دژی سەرھەڵدانی دیکەیان بەکار ھێنا.

بە تەقەکردنی پۆلیسی ئەمریکا لە لاوێکی ڕەش پێست لە شاری لەنگێستێر، ناڕەزامەندییەکان لە ویلایەتی «پێنسیلڤانیا» پەرەی سەندووە.

ھێزەکانی پۆلیسی شاری لەنگێستێر ڕۆژی یەکشەممە شارومەندێکی ٢٧ ساڵانی ڕەش پێست بە ناوی «ڕیکاردۆ مۆنۆز»یان بە زەبری گولە کوشت.

شارە جۆربەجۆرەکانی ئەمریکا لە ٢٥ی مایی ڕابردوو گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری ناڕەزایە بەرامبەر بە ھەڵس و کەوتی ڕەگەزپەرستانەی پۆلیسی ئەم وڵاتە.