پشتگریی دووبارەی گۆتریش لە بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386526-پشتگریی_دووبارەی_گۆتریش_لە_بەرجام
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی تر لە ڕێککەوتنی بەرجام داکۆکیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2020 08:45 Asia/Tehran
  • پشتگریی دووبارەی گۆتریش لە بەرجام

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی تر لە ڕێککەوتنی بەرجام داکۆکیی کرد.

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «ڕیانۆڤێستی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەنجام گرتنی ھەوڵی پێویست بۆ پاراستنی بەرجام وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە سەرکەوتنێکە بۆ دیپلۆماسیی چەند لایەنە.

گۆتریش لەم وتووێژەدا داوای لە تەواوی وڵاتان کرد کە ئەوەی پێیان دەکرێت بۆ پاراستنی بەرجام بیکەن.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرلەمەش گەلێک جار لە سەر داکۆکیی کردن لە بەرجام پێی داگرتبوو.