ترۆئیکای ئوروپایی : هەر هەنگاوێک بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران بێ کاریگەریی یاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386639-ترۆئیکای_ئوروپایی_هەر_هەنگاوێک_بۆ_گەڕاندنەوەی_بایکۆتەکانی_دژی_ئێران_بێ_کاریگەریی_یاساییە
بریتانیا و ئاڵمان و فەڕەنسە بۆ جارێکی دیکە هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێرانیان رەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 03:20 Asia/Tehran
  • ترۆئیکای ئوروپایی : هەر هەنگاوێک بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران بێ کاریگەریی یاساییە

بریتانیا و ئاڵمان و فەڕەنسە بۆ جارێکی دیکە هەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە دژی ئێرانیان رەتکردەوە .

 

بریتانیا و ئاڵمان و فەڕەنسە رۆژی هەینی لە نامەیەک دا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە هەڵپەساردنی بایکۆتەکانی ئێران دوای رێککەوتی 20 ی سپتامبر هەروا درێژەی دەبێت جەختیانکردەوە ، هەرچەشنە  بڕیارێک یان هەنگاوێک بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی دژی ئێران بێ کاریگەریی یاساییە .

 وڵاتانی ئاڵمان و فەڕەنسە و بریتانیا لەم نامەیەدا جەختیانکردەوە ، پێبەندی رێککەوتنی ناڤۆکین .

ئەمریکا سەرباری کشانەوەی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دەیهەوێ لە میکانیزمی ناسراو بە گەڕانەوەی ئۆماتیکی بایکۆتەکان لە دژی ئێران کەڵک وەرگرێ کە تەنیا بۆ ئەندامانی رێککەوتنی ناڤۆکی رێگاپێدراوە  و ئەمریکا بۆینیە لەم میکانیزمە کەڵکوەرگرێ .