زەریف گەییشتە مۆسکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386892-زەریف_گەییشتە_مۆسکۆ
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕاوێژی سیاسی لە نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری جۆربە جۆر و لێکدانەوەی پرسەکانی بەرجام ، دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، شەوی پێنج شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2020 20:41 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە مۆسکۆ

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕاوێژی سیاسی لە نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری جۆربە جۆر و لێکدانەوەی پرسەکانی بەرجام ، دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، شەوی پێنج شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لەم سەردانەی دا چاوی بە «سێرگێئی لاڤرۆف» ھاوتای ڕووسیی خۆی دەکەوێت و لە بارەی پرسەکانی بەرجام و گۆڕانکارییە ناوچەیی و دوو قۆڵییەکان وتووێژ دەکەن.

بە قسەی کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا، ھاوکات لەگەڵ شکست ھێنانی ڕژێمی ئەمریکا لە مەڕ ملھوڕی کردنی لە بارەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ھەروەھا بەرپاکردنی مەشقی ھاوبەشی سەربازیی «قەوقاز ٢٠٢٠» بە ئامادە بوونی ئێرڕان و ڕووسیا لە ناوچەی خەزەر و دەریای ڕەش، زەریف ڕێگای مۆسکۆی گرتووەتە بەر.