ئاگربەسەکەی شەڕی قەرەباغ دیسان پێشێلکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388335-ئاگربەسەکەی_شەڕی_قەرەباغ_دیسان_پێشێلکرا
کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستانی بە پێشێلکردنی سێھەمین ئاگربەسی راگێندراو لە قەرەباغ تۆمەتبار کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 26, 2020 17:01 Asia/Tehran
  • ئاگربەسەکەی شەڕی قەرەباغ دیسان پێشێلکرا

کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستانی بە پێشێلکردنی سێھەمین ئاگربەسی راگێندراو لە قەرەباغ تۆمەتبار کرد .

بە پێی راپۆرتی ئاناتولی ، وەزاڕەتی بەرگریی ئازەربایجان رایگەیاند : ئەرتەشی ئەرمەنستان سەر لە بەیانیی دوشەممە بە تۆپخانە بنکە و بارەگای لەشکەریانی ئازەربایجانی لە گوندەکانی لاچین و تەرتەر پێکاوە و ئاگربەسێک کە بۆ سێھەمین جار راگێندرا پێشێلکرا . 

حیکمەت حاجی ئێف جێگری سەرۆکی ئازەربایجانیش رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەرمەنستان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە گوندەکانی لاچین و تەرتەری تۆپباران کردووە . 

حکومەتی ئەرمەنستان تا ئێستا کاردانەوەی لەمبارەوە نەبووە . 

باکۆ و ئێرەوان لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە سەر داوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتن ئاگربەسی مرۆیی رابگەیەنن و پێبەندی بن .