تشرینی دووه‌م 01, 2020 12:49 Asia/Tehran
  • ته‌ندروستیی جیهانی: ئاماره‌کانی توشبوانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێم زیاتر ده‌بن

رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی هۆشداری به‌ خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات له‌ زیاتربونی توشبوانی کۆرۆنا و داوایان لێده‌کات زیاتر خۆپارێزی بکه‌ن، گومانیشی هه‌یه‌ بتوانرێت خه‌ڵک پابه‌ند بکرێت به‌ بڕیاری به‌ناچاری به‌ستنی ماسک، به‌هۆی دۆخی داراییه‌وه‌.

دکتۆر نه‌جمه‌دین حه‌سه‌ن نوێنه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماره‌کانی توشبوانی کۆرۆنا له‌ هه‌رێمی کوردستان زیاتر ده‌بن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش پابه‌ندی رێنماییه‌کانی خۆپارێزی نه‌بن، دۆخه‌که‌ خراپتر ده‌بێت.

رونیشیکردوه‌ته‌وه‌، له‌وه‌رزی زستاندا ته‌نها سه‌رما هۆکاری بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری کۆرۆنا نییه‌، به‌ڵکو به‌هۆی سه‌رماوه‌ خه‌ڵک زیاتر کۆده‌بنه‌وه‌، له‌کاتێکدا بۆ ئه‌و ڤایرۆسه‌ ده‌بێت زیاتر هه‌واگۆڕکێ هه‌بێت، به‌ڵام تا له‌شوێنی داخراودا بێت ئه‌گه‌ری تووشبون زیاتره‌.

نوێنه‌ری رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌شاری سلێمانی سه‌باره‌ت دانانى سزاى دارایى به‌هۆى نه‌به‌ستنى ده‌مامک له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌، له‌زۆر شوێنی جیهاندا ئه‌و رێکاره‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئایا له‌کوردستان جێبه‌جێ ده‌کرێت؟ چونکه‌ له‌شوێنه‌کانی جیهاندا خه‌ڵک کاریان هه‌یه‌ و له‌رووی داراییه‌وه‌ دۆخیان باشتره‌، به‌ڵام له‌کوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه‌.

سەرپەیڤ