درێژەی پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن لە عێراق
جێگری وتەبێژی کومیساریای باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق وتی : پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژاردن بە دەنگدەرانی ئەم وڵاتە هەتا ڕۆژی دەنگدان بەردەوامە .
نبراس ئەبوو سوودە جێگری وتەبێژی کومیساریای باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق وتی : پڕۆسەی درانی کارتی هەڵبژرادنی دەنگ دەران بێ وەستان تا ڕوژی دەنگدان درێژەی دەبێت تا هەموو عێراقییەکان بتوانن کارتەکانی خۆیان وەربگرن و بەشداریی هەڵبژرادنەکان بکەن . ئەبوو سودە جەختی کرد ئەو هاووڵاتیانەی زانیاریی ناسنماکانیان نوێ نەکردۆتەوە یان ناونووسی بایۆمەتریکیان نەکردووە دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی ناونوسین بکەن و کارتی زانیاری بایۆمەتریک وەربگرن . بە قسەی ئەو وتەبێژە مافی شاروومەندانی دانیشتووی دەرەوەی عێراق بۆ بەشداری لە هەڵبژرادنەکان لە ناوخۆی عێراقدا پارێزراوە و بە پێی یاسا ئەوان لە ڕۆژی دەنگداندا دەتوانن دەنگ بدەن .