بایدن : سەرۆکی ھەموو ئەمریکیەکان دەبم
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388857-بایدن_سەرۆکی_ھەموو_ئەمریکیەکان_دەبم
جۆ بایدن بەربژاری پارتی دیموکرات کە زۆربەی میدیا ئەمریکیکان سەرکەوتنی ئەویان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رۆژی سێشەممە راگەیاند لە پەیامێک دا لە توویتەر نووسی سەرۆکی کۆماری ھەموو ئەمریکیەکان دەبێ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 07, 2020 19:54 Asia/Tehran
  • بایدن : سەرۆکی ھەموو ئەمریکیەکان دەبم

جۆ بایدن بەربژاری پارتی دیموکرات کە زۆربەی میدیا ئەمریکیکان سەرکەوتنی ئەویان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رۆژی سێشەممە راگەیاند لە پەیامێک دا لە توویتەر نووسی سەرۆکی کۆماری ھەموو ئەمریکیەکان دەبێ .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، چەن کاژێرێک لەمەوبەر کەناڵە ھەواڵیەکانی سی بی ئێس و سی ئێن ئێن بایدنیان بە سەرکەوتوو و سەرۆکی ھەڵبژێردراو ناوبرد . میدیاکانی دیکەش وەکوو نیۆیۆرک تایمز ، یوو ئێس ئەی تودەی و ئێن پی ئاڕ یش سەرکەوتنی بایدنیان لە ھەڵبژاردن دا راگەیاندووە و ئەویان بە چل و شەشەمین سەرۆکی ئەمریکا زانی . 

بە سەرکەوتنی بایدن ، کاملا ھەریس وەک یەکەم جێگری سەرۆک کۆماری ژن و یەکەم ئەمریکی بە رەچەڵەک ئاسیایی دەبێ کە لەم پۆستەدا کار دەکات .