کاولبوونی زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕی قەرەباغ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388939-کاولبوونی_زیاتر_لە_70_فێرگە_لە_ئەنجامی_شەڕی_قەرەباغ
وەزیری خوێندن و فەرھەنگی ھەرێمی قەرەباغ رایگەیاند ، زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕدا لەم ناوچەیە تێکڕوخێندراون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 14:11 Asia/Tehran
  • کاولبوونی زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕی قەرەباغ

وەزیری خوێندن و فەرھەنگی ھەرێمی قەرەباغ رایگەیاند ، زیاتر لە 70 فێرگە لە ئەنجامی شەڕدا لەم ناوچەیە تێکڕوخێندراون .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی رادیۆ ئەرمەنیی لە ئێرەوانەوە ، لوسینە قاراخانیان وەزیری فەرھەنگ و خوێندنی ھەرێمی قەرەباغ گوتی : زیاتر لە 10 باخچەی منداڵان و پتر لە  10 ناوەندی  رۆشنبیری قەرەباغیش لەبەین چوونە . 

وەزیری خوێندن و فەرھەنگیی  ھەرێمی قەرەباغ گوتیشی ، نزیکەی 200 ھەزار قوتابی و خوێندکار لە ناوچەی قەرەباغ بە ھۆی شەڕ لەم ناوچەیە لە خوێندن بێبەشکراون کە ئەم کەسانە لە ئەرمەنستان درێژە بە خوێندن ئەدەن . 

خولی نوێی تێکھڵەچوونی لەشکەریانی کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنستان لەسەر کێشەی قەرەباغ لە 27 ی ئەیلوولەوە دەسپێبووە و تا ئێستا سێ جار ئاگربەسی سستەک لەم دەڤەرە دامەزراوە بەڵام دوو لایەن بەجاران یەکتریان بە پێشێلکردنی ئاگربەس تاوانبار کردووە .