شەڕی قەرەباغ درێژەی ھەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388953-شەڕی_قەرەباغ_درێژەی_ھەیە
تێکھەڵچوونی ھێزەسەربازیەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە دەوربەر و لە نێو شارەکانی شوشی و لاچین ھەروا بەردەوامە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 09, 2020 18:45 Asia/Tehran
  • شەڕی قەرەباغ درێژەی ھەیە

تێکھەڵچوونی ھێزەسەربازیەکانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە دەوربەر و لە نێو شارەکانی شوشی و لاچین ھەروا بەردەوامە .

ئارزرون ھوانسیان نوێنەری وەزاڕەتی بەرگریی ئەرمنستان وێڕای رەتکردنەوەی داگیرکرانی شوشی لە لایەن ھێزەکانی کۆماری ئازەربایجان رایگەیاند ، ھێشتا زووە لەمبارەوە قسە بکرێ . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئازەربایجان رۆژی رابردوو چاووڕاوی گرتنی شاری شوشی قەرەباغی کردبوو . 

شوشا یان شوشی بۆ ھەردوو وڵاتەکە لە باری فەرھەنگی و ستراتژیک گرنگە ، ئەم شارە لە 15 کیلومەتریی ئیستپاناکرێت ناوەندی کۆماری قەرەباغ ھەڵکەوتووە .