دەوڵەتی ترەمپ پێش بە دەستڕاگەییشتنی «بایدێن» بە پەیامی سەرۆکانی بیانی دەگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389067-دەوڵەتی_ترەمپ_پێش_بە_دەستڕاگەییشتنی_بایدێن_بە_پەیامی_سەرۆکانی_بیانی_دەگرێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماوەی دەستڕاگەییشتنی «جۆ بایدێن» و تیمەکەی بە پەیامە ناردراوەکانی ڕێبەران و کاربەدەستانی بیانی نادات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2020 16:22 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی ترەمپ پێش بە دەستڕاگەییشتنی «بایدێن» بە پەیامی سەرۆکانی بیانی دەگرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ماوەی دەستڕاگەییشتنی «جۆ بایدێن» و تیمەکەی بە پەیامە ناردراوەکانی ڕێبەران و کاربەدەستانی بیانی نادات.

کەناڵی «سی ئێن ئێن» وای بڵاو کردووەتەوە کە، بە شێوەیەکی ئاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دامەزرانی پەیوەندیی سەرۆکانی بیانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەم وڵاتە ڕێک و پێک دەکات، کەچی دەوڵەتی ترەمپ ھێشتاش پێملی سەرکەوتنەکەی «بایدێن» نەبووەو ماوەی ئەوە نادات کە تیمەکەی دەستی بەو زانیاری و سەرچاوانە ڕایگات کە بە شێوەی یاسایی دەبێ بخرێتە بەر دەستی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردە. 

پێشتریش «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ ڕاگەیەندرانی سەرکەوتنی بایدێن لە ھەڵبژاردنەکەی سێھەمی نوامبەردا وتبووی: گواستنەوەیەکی ئاشتیانەی دەستەڵات بۆ دەوڵەتی دووھەمی ترەمپ بەڕێوەیە.