ڕەخنەی توندی «پلوسی» لە کردەوەی لاوازی ترەمپ و کۆماریخوازان لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389100-ڕەخنەی_توندی_پلوسی_لە_کردەوەی_لاوازی_ترەمپ_و_کۆماریخوازان_لە_بەرامبەر_ڤایرۆسی_کۆرۆنا
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردنوەی لاوازی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو کۆماریخوازانی لە بواری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بۆ نابەرپرس بوونیان گەڕاندەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 10:32 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی توندی «پلوسی» لە کردەوەی لاوازی ترەمپ و کۆماریخوازان لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کردنوەی لاوازی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو کۆماریخوازانی لە بواری بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا بۆ نابەرپرس بوونیان گەڕاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی ئەلجەزیرە، «نانسی پلوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «چاک شومەر» ڕێبەری کەمینە دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سێنا وتی: ھەڵس و کەوتی لوازی کۆماریخوازان لە بواری بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نابەرپرس بوونیان دەگەڕێتەوە.

پلوسی وتیشی: قەیرانی کۆرۆنا بووەتە ھۆی ئەوەی کە ھەشت ملوێن ئەمریکی بکەونەژێر ھێڵی ھەژارییەوە، کەچی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا گوێ ناداتە ئەم بابەتە.

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا  وشداریی دا، ھەڵکشانی ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لەم وڵاتە، ھەڕەشە لە توانایی و بارستایی نەخۆشخانەکان دەکات.

جێگای ئاماژەیە ڕێژەی تازە وا دەردەخات کە لە ئێستادا نزیکەی دە ملوێن و سێسەدھەزارکەس لە ئەمریکادا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە پتر لە ٢٤٣ ھەزار کەسیان گیانیان لە دەست داوە.