تشرینی دووه‌م 18, 2020 11:01 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان : کارەساتێکی مرۆیی لە ئەتیۆپی لەڕێدایە

کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند کارەستاێکی مرۆیی گەورە لە ئەتیۆپیا خەریکە روو ئەدات .

بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی رێکخراوی نەتەوەکان بە راگەیاندنی ئەوەی کە زیاتر لە 27 ھەزار کەس بە ھۆی تێکھەڵچوونە نوێکان لە ئەتیۆپیا بەرەو سودان رایانکردووە وشداریدا کارەساتێکی گەورەی مرۆیی خەریکە رووئەدات . 

بابر بلوچ لە پرێس کۆنفڕانسێک دا لە شاری ژنێڤ گوتی : خەڵک بە ترس و دڵەڕاوکەی زۆر لە ئەتیۆپیا رادەکەن و دەڵێن لەبەر تێکھەڵچوون و شەڕ راەکەن و نیشانەیەک لە وەستانی ئەم تێکھەڵچوونانە نیە . 

سەرۆکی وەزیرانی ئەتیۆپیا دوێنی سێشەممە وشداریدا دەرفەتی دیاریکراو بۆ ئەوەی کە سەرھەڵداوانی ناوچەی تیگرای لە باکووری ئەم وڵاتە چەک دانێن کۆتایی ھاتووە و بەمجۆرە رێگا خۆشبووە بۆ ھێرشی بەرفراوانی ھێزەکانی ئەرتەشی ئەتیۆپیا .

سەرپەیڤ