موگرینی داوای دانوستانی «بایدێن» لەگەڵ ئێرانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389340-موگرینی_داوای_دانوستانی_بایدێن_لەگەڵ_ئێرانی_کرد
«فیدریکا موگرینی» بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ھێنانەئارای پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا وتی: ئێران بەس بە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە نەبێ خۆی لە قەرەی دانوستانی تازە نادات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2020 04:32 Asia/Tehran
  • موگرینی داوای دانوستانی «بایدێن» لەگەڵ ئێرانی کرد

«فیدریکا موگرینی» بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ھێنانەئارای پێشنیاری دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا وتی: ئێران بەس بە ڕاپەڕێندرانی تۆکمەوتەواوی بەرجام لە لایەن تەواوی لایەنەکانەوە نەبێ خۆی لە قەرەی دانوستانی تازە نادات.

موگرینی ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھزرگەی ئەنجومەنی ئاتڵانتیک وتیشی: دواتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری نیشتەجێی کۆشکی سپی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ھێندەش ئاسان نابێت، چونکو لەوانەیە کۆمەڵێک نیگەرانی لە بارەی کشانەوەی دووبارەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە لە ئاردا بێت.

ئەم دیپلۆماتەی پێشووی یەکێتیی ئەورووپا وێڕای داخوازی لە بایدێن لەمەڕ گەڕانەوەی خێرا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێرڕان، بانگەشەی کرد کە بەرجام تاکەڕێگایە کە ڕێگری لە بوونی ئێران بە دەستەڵاتێکی ناڤۆکی دەکات.

ئەمریکا دوای کشانەوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ پێکدادانێکی ھەمەلایەنەی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران وەڕێ خستووە. کەچی جۆبایدێن سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە بانگەوازی ھەڵبژاردنەکەی دا بەڵێنی دابوو کە ئەگەر بێتو سەرکەو.ێت دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییە.