ئەمریکا دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بایکۆت کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390372-ئەمریکا_دامەزراوەیەکی_سەربازیی_و_4_کاربەدەستی_تورکیایی_بایکۆت_کرد
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەواڵی بایکۆتکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بە ھۆی ھەنگاوی ئانکارا بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی S-400 ی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2020 20:20 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بایکۆت کرد

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ھەواڵی بایکۆتکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی و 4 کاربەدەستی تورکیایی بە ھۆی ھەنگاوی ئانکارا بۆ کڕینی سیستمی بەرگریی موشەکیی S-400 ی راگەیاند .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رۆژی دوشەممە رایگەیاند ، پیشەسازیی بەگریی تورکیا و 4 کاربەدەستی ئەم وڵاتەی بایکۆت کردووە . 

ئیسماعیل دەمیر سەرۆکی پیشەسازیی تورکیا لەو کەسانەیە کە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەوانی بایکۆتکردووە . 

لە چەند مانگی رابردوودا بارگرژیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر کڕینی سیستمی S-400 زیادی کردووە . 

رادەستکردنی سیستمەکانی S-400 ی روسیا بە تورکیا لە ژوئەنی 2019 دەسپێبوو و بەپێی راپۆرەکان ، پرۆسەی جێگیرکردنی ئەم سسیستمە موشەکیە لە ئارادایە .