پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لەسەر پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390620-پێداگریی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_گروپی_1_4_لەسەر_پاراستنی_رێککەوتنی_ناڤۆکی
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لە کۆبوونەوەی خۆیان دا ، جەختیان کردەوە لەسەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • پێداگریی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لەسەر پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 لە کۆبوونەوەی خۆیان دا ، جەختیان کردەوە لەسەر پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی ھەنگاوی ھاوبەش .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تاقمی 1+4 لە گەڵ جۆزێپ بورێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا لە کۆتایی دانیشتنی ئەمڕۆ دوشەممەی خۆیان لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگری لەسەر بەڵێنی خۆیان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ، رایانگەیاند بڕیارنامەی 2231 ھەروا لە جێی خۆیەتی . 

دانیشتنی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4  ( ئاڵمان ، فەڕنسە ، بەریتانیا ، روسیا و چین ) بە ئامادەبوونی جوزێپ بورێڵ بەڕێوەچوو و لە کۆتایی دا بەیاننامەیەکی ھاوبەش دەرچوو . 

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4 ، لەسەر رۆڵی گرنگی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی جەختیان کردەوە . وەزیرانی دەرەوەی ئێران و گروپی 1+4  ، بۆجارێکی دیکە مخابنی قوڵی خۆیان لە کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناڤۆکی دەربڕی .