ڕەخنەی کۆمەیساریای مافی مرۆڤ لە لێخۆشبوون لە ھۆکارانی قەڵاچۆی شارومەندانی عێراقی
کۆمەیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کرداری «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ لێخۆشبوون لە چوار بکوژی شارومەندانی عێراقی ڕەخنەی گرات و نیگەرانیی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مارتا ھۆرتادۆ» وتەبێژی کۆمەیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکان شەوی پێنج شەممە لە ژێنێڤ لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لێخۆشبوون لەم کەسانە دەبێتە ھۆی برەو سەندنی پارێزراوی لە ھەمبەر سزادان و ئینجا کەسانی دیکەش بۆ تێوەگلان بە وەھا تاوانگەلێکەوە پڕکێش تر دەکات.
ترەمپ لەم ماوەیەدا فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ ١٤ کەس دەرکرد لەوانە چوار ئەندامی کۆمپانیای ناوزڕاوی «بلەک واتێر» کە لە بەر قەڵاچۆی ١٤ کەسی سڤیلی عێراقی لە ساڵی ٢٠٠٧ ی زایینی دا لە بەغدا زیندانی درێژ ماوەیان بۆ بڕا بووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق شەوی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لێخۆشبوون لە بکوژانی شارومەندانی سڤیلی عێراقیی شەرمەزار کردو بە پێچەوانەی مافی مرۆڤی زانی.