ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەئەمریکا 19.5 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390883-ژمارەی_توشبوانی_کۆرۆنا_لەئەمریکا_19.5_ملیۆن_کەسی_تێپەڕاند
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەیشتە 19.514.471 (نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد و چواردە هەزار و چوارسەد و حەفتاو یەک کەس)، ئەوەش بەرزترین رێژەی توشبونە بەو پەتایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 05:51 Asia/Tehran
  • ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەئەمریکا 19.5 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەیشتە 19.514.471 (نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد و چواردە هەزار و چوارسەد و حەفتاو یەک کەس)، ئەوەش بەرزترین رێژەی توشبونە بەو پەتایە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.

بەگوێرەی دواین ئامارەکان کە زانکۆی (Johns Hopkins) بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەوە و گەیشتە 19.514.471 (نۆزدە ملیۆن و پێنج سەد و چواردە هەزار و چوارسەد و حەفتاو یەک) توشبو.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا بەهۆی پەتاکەوە 340.831 (سێ سەد و چل هەزار و هەشت سەد و سی و یەک) توشبو لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و 11.460.083 (یازدە ملیۆن و چوارسەد و شەست هەزار و هەشتا و سێ) توشبوش چاکبونەتەوە.12ی ئەم مانگە بەشی زانستی دەزگای دەرمانی ئەمریکا رایگەیاند، رەزامەندی دراوە بەبەکارهێنانی  ڤاکسینی فایزەر دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەوەش پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتودا ڤاکسینەکە بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکە بەردەست بێت.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای پەسەندکردنی ڤاکیسنەکە لەلایەن دەزگای دەرمانی وڵاتەکەی لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە بۆسەرجەم ویلایەتەکان دەستپێدەکەن و لەکەمتر 24 کاتژمێردا بۆ هاوڵاتیان بەردەست دەبێت.