روودانی تاوانکاریەکی کارەساتباری مرۆیی لە ئەتیۆپیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391108-روودانی_تاوانکاریەکی_کارەساتباری_مرۆیی_لە_ئەتیۆپیا
لیژنەی مافی مرۆڤی ئەتیۆپیا لە نوێترین راپۆرتی خۆی دا ، پەردەی لادا لەسەر تاوانکاریەکی سامناک کە بووەتە ھۆی کوژران و برینداربوونی لانیکەم 623 کەس .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2021 12:23 Asia/Tehran
  • روودانی تاوانکاریەکی کارەساتباری مرۆیی لە ئەتیۆپیا

لیژنەی مافی مرۆڤی ئەتیۆپیا لە نوێترین راپۆرتی خۆی دا ، پەردەی لادا لەسەر تاوانکاریەکی سامناک کە بووەتە ھۆی کوژران و برینداربوونی لانیکەم 623 کەس .

بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ئاسۆشێتدپرێس ، لیژنەی مافی مرۆڤی ئەتیۆپیا لە نوێترین راپۆرتی خۆی دا کە دوێنی ھەینی بڵاوبووەوە ، بێ ئاماژە بە کات و شوێنی بە وردیی رووداوەکە ، رایگەیاند : لە میانی یەکێک لە خراپ ترین توندی و تیژیە تاییفیەکان لە ئەتیۆپیا و لە پەلامارێکی گەورە و سیستماتێک لە دژی کەسانی مەدەنی کە وەک تاوانی دژی مرۆڤ دادەنرێ ، بە گشتی 123 کەس کوژراون و لانیکەم 500 کەسی دیکەش بریندار بوون . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، ھێرشبەران بە تاک و بە کۆمەڵ ھەڵیانکوتاوەتەسەر خەڵک لە نێو ماڵەکانیان دا و ملیان پەڕاندوون ، ئەشکەنجەیان داون و قەڵاچۆیان کردوون . 

لەم پەلامارانەدا لانیکەم زیاتر لە 6 ھەزار کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان لانەواز بوون و لانیکەم 900  ماڵ ئاگردراوە . 

ھێرشبەران ، زیاتر تاقمی ئەتنیی ئامھارا یان مەسیحیە ئەرتۆدۆکسیەکانیان داوەتە بەر پەلامار .