چۆڵ کرانی گەورەترین بنکەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391276-چۆڵ_کرانی_گەورەترین_بنکەی_ھێزەکانی_ئەمریکی_لە_ئەفغانستان
لەشکریانی ئەمریکی گەورەترین بنکەی خۆی لە ویلایەتی «لۆگێر» لە باشووری کابۆل چۆڵ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 06, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی گەورەترین بنکەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان

لەشکریانی ئەمریکی گەورەترین بنکەی خۆی لە ویلایەتی «لۆگێر» لە باشووری کابۆل چۆڵ کرد.

کاربەدەستانی خۆجێیی لە یلایەتی «لۆگێر» ڕایانگەیاند: ھێزەکانی ئەمریکی بنکەی «فاب شینک»یان کە گەورەترین بنکەی سوپای ئەمریکایە لەم وڵاتەدا چۆڵ کردووەو ئەم بنکەیە لە ئێستادا لەژێر ڕکێفی ھێزەکانی دەوڵەتی ئەفغانستاندایە.

بە قسەی کاربەدەستانی لەشکری لە «لۆگێر» ھەتا بەرلە ڕێککەوتنی ئەمریکاو تالیبان نزیکەی شەشسەد کەس لە چەکدارانی تایبەتیی ئەمریکا لە بنکەی «فاب شینک» دا مۆڵ درابوون کەچی ئێستا ئەم ژمارەیە بۆ سێسەد کەس دابەزیوە.

ئەم بنکەیە کە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ھەتا ھەژدەھەزار سەربازی بیانیشی تیادا بووە جیا لە ھەموو مسۆگەراتێک فڕگەشی تیادایە.

بە پێی ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ تاقمی تالیبان بڕیارە تەواوی لەشکریانی بیانی ھەتا بانەمەڕی ساڵی داھاتوو لە ئەفغانستان بکشێنەوە.