وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: ترەمپ با پێشێل کردنی دیموکراسی ڕابگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391309-وەزیری_دەرەوەی_ئاڵمانیا_ترەمپ_با_پێشێل_کردنی_دیموکراسی_ڕابگرێت
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا داوای لە ترەمپ و لایەنگرەکانی کرد کە پێملی بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکی بن واز لە پێشێلکردنی دیموکراسی بھێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2021 00:28 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا: ترەمپ با پێشێل کردنی دیموکراسی ڕابگرێت

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا داوای لە ترەمپ و لایەنگرەکانی کرد کە پێملی بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکی بن واز لە پێشێلکردنی دیموکراسی بھێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە دوای ئاژاوەگێڕانی لایەنگرانی «ترەمپ» لە نێو شەقام و بازاڕو داگیر کردنی کۆنگرەی ئەمریکا کە خەریکی ژماردنی دەنگەکانی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» بوون، لە پەڕەی توییتێرەکەی دا نووسی: دوژمنانی دیموکراسی بەو وێنە باوەڕ پێ نەکراوانەی «واشێنگتۆن دی سی»یەوە خۆشحاڵ دەبن. وشەکان شێتانە دەبنە ھەنگاوی توندوتیژ، دیارە بێزار بوون لە دامەزراوە دیموکراتیکەکان ملڵئێرانکەرە.

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا جەتیشی کرد کە، ترەمپ و لایەنگرەکانی دەبێ سەرەنجام پێملی بڕیاری دەنگدەرانی ئەمریکی بن و پێشێلکردنی دیموکراسی ڕابگرن.