بریتانیا ، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 3 ملیۆنی تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391434-بریتانیا_ژمارەی_توشبوانی_کۆرۆنا_3_ملیۆنی_تێپەڕاند
دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 59 هەزار و 937 حاڵەتی دیکەی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 17 هەزار و 409 حاڵەت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 09, 2021 20:27 Asia/Tehran
  • بریتانیا ، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا 3 ملیۆنی تێپەڕاند

دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، 59 هەزار و 937 حاڵەتی دیکەی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 17 هەزار و 409 حاڵەت.

جگەلە تۆمارکردنی 59 هەزار و 937 حاڵەتی دیکەی توشبون بەکۆرۆنا، هاوکات هەزار و 36 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە

سکای نیوز راگەیەنراوی ئەمڕۆی تەندروستی بریتانیای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە جگەلە تۆمارکردنی 59 هەزار و 937 حاڵەتی دیکەی توشبون بەکۆرۆنا، هاوکات هەزار و 36 کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیانلەدەستداوە و بەوەش کۆی ژمارەی مردوان بەکۆرۆنا لەبریتانیا گەیشتە 80 هەزار و 868 حاڵەت.

 ئەوەش زانراوە، تائێستا یەک ملیۆن و 406 هەزار و 967 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و لەئێستاشدا زیاتر لەسێ هەزار کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەناو نەخۆشخانەکان هێڵراونەتەوە.بەهۆی بڵاوبونەوەی دو جۆری نوێی کۆرۆنا کە یەکێکیان لەئەفریقای باشورەوە سەریهەڵداوە، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا سێ هێندە زیادیکردوە، هەڵمەتەکانی کوتانیش دەستیان پێکردوە و بەشێک لەناوچەکانی ئینگلاندیش رێکارەکانی قۆناغی چوارەمیان بەسەردا سەپێنراوە.