یەکێتیی ئەورووپا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای ئیدانە کرد
کانونی دوھەم 22, 2021 16:21 Asia/Tehran
یەکێتیی ئەورووپا شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەکەی دا وێڕای ئیدانە کردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا پشتگریی تۆکمەوتەواوی خۆی بۆ دەوڵەتی عێراق لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم ڕاگەیاند.
لە تەقینەوە خوێناوییەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئێستادا تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعش بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوانەی ر مەیدانی «تەیەران»ی بەغدای بە ئەستۆ گرتووە.
ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی داعش لەگەڵ ئیدانەکردنی توندی وڵاتان و ڕێکخراوە جۆربەجۆرە نێونەتەوەییەکاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.