وازلەکارھێنانی پارێزەرانی ترامپ پێش دادگایی کرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392308-وازلەکارھێنانی_پارێزەرانی_ترامپ_پێش_دادگایی_کرانی
چەند کەس لە پارێزەرانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە تیمی مافەوانیی تایبەتی دادگایی کرانی ئەو کشانەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 31, 2021 07:15 Asia/Tehran
  • وازلەکارھێنانی پارێزەرانی ترامپ پێش دادگایی کرانی

چەند کەس لە پارێزەرانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە تیمی مافەوانیی تایبەتی دادگایی کرانی ئەو کشانەوە .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، 5 کەس لە پارێزەرانی تیمی مافەوانیی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ھاریکاری کردن لە گەڵ تیمی تایبەتی دادگایی کرانی لە ئەنجومەنی پیران کشانەوە . 

سی ئێن ئێن یش گوتی ، جاش ھوارد پارێزەری کارۆلینانی باکوور و جانی گاسێر و گرێگ ھەریس  ھاریکاری لە گەڵ تیمی مافەوانیی ترامپیان راگرت . 

سەرەتاکانی رۆژی شەممەش گۆڤاری پۆلیتیکۆ راپۆریدا کە بوچ باوێرز و دێبورا باربیەر پارێزەرانی کارۆلینانی باشووربۆ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستیان لە کار کێشاوەتەوە . 

دۆناڵد  ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا سەرپێچی و تاوانی قورسی لەسەرە لەمەڕ ھاندانی لاگرانی خۆی بۆ پەلامار بۆ سەر بینای کۆنگرە لە رۆژی چوارشەممە شەشی ژانیڤەری .