کودیتای سەربازیی لە میانمار و گوازرانەوەی دەسەڵات بۆ ئەرتەش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392338-کودیتای_سەربازیی_لە_میانمار_و_گوازرانەوەی_دەسەڵات_بۆ_ئەرتەش
ئەرتەشی میانمار دوای کودیتای سەربازیی ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، هەموو دەسەڵاتەکانی حکومەتی بۆ ماوەی ساڵێک گرتووەتە دەست .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 06:14 Asia/Tehran
  • کودیتای سەربازیی لە میانمار و گوازرانەوەی دەسەڵات بۆ ئەرتەش

ئەرتەشی میانمار دوای کودیتای سەربازیی ، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، هەموو دەسەڵاتەکانی حکومەتی بۆ ماوەی ساڵێک گرتووەتە دەست .

بە گێرانی ئانگ سان سوچی سەرۆکی پارتی دەسەڵاتدار ، ئەرتەشی ئەم وڵاتە تێکڕای دەسەڵاتە دادڤانی و کارگێڕی و یاسادانەریەکانی گرتە دەست .

هەروەها ئەرتەشی میانمار لەم وڵاتەدا باری نائاسیی راگەیاند و کۆنتڕۆڵی هەموو ناوەندە هەستیارەکانی ئەم وڵاتە لەوان تەلەفزیۆن و پەرلەمانی گرتە دەست .

 ئەرتەشی میانمار رایگەیاندووە ئەم دەسگیریانە لە کاردانەوە بە ساختەکاری لە هەڵبژاردنی ئەم دواییانەدا بووە .

 پارتی یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراسی میانمار ( پارتی دەسەڵاتدار ) لە هەڵبژاردنی مانگی نوامبردا بانگەشەی سەرکەوتنی کردبوو .