لێکدانەوەی قەیرانی میانمار لە ئەنجوومەنی ئاسایش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392379-لێکدانەوەی_قەیرانی_میانمار_لە_ئەنجوومەنی_ئاسایش
ئەنجوومەنی ئاسایش بە نیازە سبەی سێشەممە پرسی میانمار تاوتوێ بکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2021 19:39 Asia/Tehran
  • لێکدانەوەی  قەیرانی میانمار لە ئەنجوومەنی ئاسایش

ئەنجوومەنی ئاسایش بە نیازە سبەی سێشەممە پرسی میانمار تاوتوێ بکات .

ھەواڵدەری رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە دیپلۆماتەکانی رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند ، ئەم ھەنگاوە دوای ئەوە ھەڵدەگیردرێ کە چەندین یەکینە لە ئەرتەشی میانمار لە یەکەم کات و ساتەکانی سەرلەبەیانی دوشەممە ئانگ سوچی سان سەرۆکی پارتی دەسەڵاتداری یەکیەتی نەتەوەیی دیموکراسی و چەند کەسی دیکە لە سەرکردەکانی ئەم پارتە لەوان وین مینت سەرۆک کوماری ئەم وڵاتەیان گرت و دەسەڵاتیان گرتە دەست . 

پارتی دەسەڵاتدار لە ھەڵبژاردنی سێ مانگی رابردوو بە وەدەسھێنانی نزیکەی سەتی 83 ی دەنگەکان لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی دا بانگەشەی سەرکەوتنی کرد ، بەڵام ئەرتەشی ئەم وڵاتە پارتی دەسەڵاتداری بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا تاوانبار کرد . 

کودیتای ئەرتەشی میانمار خێرا رووبەڕووی کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بووەوە . 

ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان گیرانی ئانگ  سان سوچی و سەرۆکی ئەم وڵاتە و ژمارێک لە ئەندامانی پارتی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتەی شەرمەزار کرد . 

یەکیەتی ئەوروپا ، ئەمریکا ، تورکیا ، ژاپۆن ، کەنەدا ، سەنگاپوور ، ھیندستان و ئوسترالیا ئەم کودیتایەیان ئیدانە کردووە .