دادگایی کردنی ترامپ لە دادگای سەنای ئەمریکا
شوبات 07, 2021 20:48 Asia/Tehran
دانیشتنی دادگای لێپێچینەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێ .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ساڵێک دوای یەکم لێپێچینەوە و دادگایی کران لە سەنا رۆژی سێشەممەی داھاتوو بۆ دوھەمین جار لە ئەنجوومەنی پیران دادگایی دەکرێت .
100 سەناتۆر بۆ داوەری کردن لە بارەی ترامپ ، لەم دانیشتنەدا بەشداری دەکەن .
ترامپ ، گوتوویەتی لەم دانیشتنەی دادگادا ئامادە نابێت .
سەرۆکی ێپشووی ئەمریکا ، لە دادگای یەکەمیش دا کە ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو نەڕۆیشتە سەنا و پارێزەرەکانی نارد .
پرۆسەی لێپێچینەوەی دوھەمی ترامپ ، دوای پەلاماری لاگرانی ئەو بۆسەر بینای کۆنگرە لە واشنگتۆن دی سی دەسپێبوو .