شوبات 15, 2021 07:31 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان : رەوشی میانمار جێی نیگەرانیە

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وێڕای بە مایەی نیگەرانی زانینی رەوشی میانمار ، خوازیاری دەسڕاگەیشتنی خێرای نوێنەری تایبەتی خۆی بەم وڵاتە بوو بۆ ئامادەکردنی راپۆرێک لە بارودۆخی ئێستای ئەم وڵاتە .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ستیفان دوجاریک وتەبێژی ئانتۆنیۆ گوترێش سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی یەکشەممە لە بیاننامەیەکی رۆژنامەوانی دا گوتی : سکرتێڕ بە قوڵی لە بارەی رەوشی میانمار بریتی لە زیادبوونی دەکارهێنانی زەبر و زەنگ و رایۆرتەکانی تایبەت بە ترۆمبێلی جەنگیی بۆ زۆربەی شارەکان نیگەرانە .

 ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە بەردەوامبوونی توندی و تیژی ، تۆقاندن و ئازار دان لە لایەن پیاوانی ئاسایشیی قەبوڵ ناکرێت ، گوتی گوترێش لە ئەرتەش و پۆلیسی میانماری دەوێت دڵنیایی بدەن کە مافی کۆبوونەوەی ئاشتیانە بە تەواوەتی رێزی لێدەگێردرێ و ناڕازیان توڵەیان لێ ناسەندرێ.

 وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : بەردەوامیی گرتنی کاربەدەستانی سیاسی ، کاربەدەستانی حکومەتیی ، چالاکانی مەدەنی و نوێنەرانی میدیاکان ، هەروەها سنوردانان بۆ ئینتەرنێت و راژەکاریی پێوەندیەکان ، زۆری جێگای پەرۆشیە .

ئەرتەشی میانمار یەکی شوبات بو ناڕەزایەتی بەو شتەی ناوی نا ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان ، دەستی دایە کودیتا .

سەرپەیڤ