وتووێژی «بلینکێن» لەگەڵ «چاووش ئوغلو» لە بارەی بانگ کرانی باڵوێرەکەی ئەمریکا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392982-وتووێژی_بلینکێن_لەگەڵ_چاووش_ئوغلو_لە_بارەی_بانگ_کرانی_باڵوێرەکەی_ئەمریکا_لە_تورکیا
دوابەدوای بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • وتووێژی «بلینکێن» لەگەڵ «چاووش ئوغلو» لە بارەی بانگ کرانی باڵوێرەکەی ئەمریکا لە تورکیا

دوابەدوای بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن لەگەڵ ھاوتا تورکەکەی وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، «ئانتۆنی بلینکێن» لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دا لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» لە بەر کوژرانی دیلەکانی تورکیا لە باکووری عێراق ئەوپەڕی ھاودەردیی خۆی ڕاگەیاندو جەختی لەوە کردەوە کە، لە ڕوانگەی ئەمریکاوە چەکدارانە پەکەکە بەرپرسی ئەو ڕووداوەن.

دوابەدوای ھەڵوێستی واشێنگتۆن لە ھەمبەر کوژرانی ١٣ شارومەندی تورک لە باکووری عێراق ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا «دەیڤید ستێرفیڵد» باڵوێزی ئەمریکا لە ئانکارای بانگ کرد.