تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i393946-تەقەی_چەکدارە_نەناسراوەکان_بەرەو_ترۆمبیلی_کارگێڕێکی_باڵوێزخانەی_ئێران_لە_کابۆل
کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو شەوی پێنج شەممە بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقەیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2021 08:04 Asia/Tehran
  • تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆل

کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو شەوی پێنج شەممە بەرەو ترۆمبیلی کارگێڕێکی باڵوێزخانەی ئێران لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقەیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە ئاگادارەکان لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە کابۆل وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ڕایانگەیاندووە: ئەم کارگێڕەی باڵوێرخانەی ئەفغانستان لەو ھێرشەدا بریندار بووەو گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەم ھێرشە لە ناوچەی «مەکرویان»ی کابۆل ڕووی داوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێرشبەران لە پاش تەقە کردن لەو شوێنە ھەڵاتوون.

وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا ھێشتا بڵاو نەبووەتەوە.