بانگەشەی تازەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i394505-بانگەشەی_تازەی_وەزیری_کاروباری_دەرەوەی_ئەمریکا_لە_بارەی_ئێرانەوە
وەزیری دەرەوە ئەمریکا ھەمیسان بە بێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ، بانگەشەی کرد کە ئەمریکا خوازیاری ھەڵس و کەوتە لەگەڵ ئێرانداو لەم پەیوەندییەش دا ڕێگای دیپلۆماسی کراوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 25, 2021 03:09 Asia/Tehran
  • بانگەشەی تازەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە

وەزیری دەرەوە ئەمریکا ھەمیسان بە بێ ئاماژە کردن بە کشانەوەی نایاسایی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی بەرجام ، بانگەشەی کرد کە ئەمریکا خوازیاری ھەڵس و کەوتە لەگەڵ ئێرانداو لەم پەیوەندییەش دا ڕێگای دیپلۆماسی کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرڕەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە یرۆکسێڵ جارێکی تر بانگەشەی کرد کە بەرپرسایەتیی پابەند بوون بە بەرجام لە ئەستۆی ئێرانە.

ئەو وتانەی «ئانتۆنی بلینکێن» لە کاتێکدایە کە واشێنگتۆن بۆ خۆی لە ساڵی ٢٠١٨ و لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی «دۆناڵد ترەمپ» بە شێوەی یەک لایەنەو نایاسایی لە بەرجام کشایەوەو بایکۆتی بەربڵاویشی بەسەر ئێراندا سەپاند، بەڵام «جۆ بایدێن»ی جێگرەوەی ھۆگریی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووەو سەرباری ئەمەش ھەتا ئەم ساتە ھیچ ھەنگاوێکی کردەیی لەم پەیوەندییەدا ھەڵنەگرتووە.